ئەفسەرێکی پلە باڵای پێشمەرگه لەهەولێر وازهێنانی خۆی لەپۆستەکەی و حیزبەکەی ڕاگەیاند

وێنەی ئەفسەرەکە
SNN- مەودا مستەفا
ئەفسەرێکی پلە باڵای پێشمەرگە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسنووری هەولێر وازهێنانی خۆی لە حیزبەکەی و پێشمەرگایەتی راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، موختار خورشید هەرکی ئەفسەری فەرماندەیی هەولێری هێزی پێشمەرگە، لە روونکردنەوەیەکیدا کە وێنەیەکی دەست SNN کەوتووە، نووسیوێتی: “لە ئەمڕۆوە وازهێنانم لە پارتی ڕادەگەیەنم، بەهۆی سوکایەتی پێکردنم و ڕێگانەدانم بۆ چوونە ناو شاری هەولێر بۆ وەرگرتنی مووچەکەم”.
لەڕوونکردنەوەکەیدا ئەو ئەفسەرە ئەوەشی نووسیوە کە چەند رۆژە دەیەوێت بچیتە ناو شاری هەولێر بۆ وەرگرتنی مووچەکەی، بەڵام رێگەی پێنادرێت، جیاکاریی بەرامبەر کراوە، بۆیە دەستی لەپۆستەکەی و حیزبەکەشی کێشاوەتەوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



