
عەقید موعەمەر عوبێدی بەڕێوەبەری پۆلیسی رەشاد
SNN- عیماد جەباری
بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی رەشاد لەباشووری کەرکوک بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد عوبێدی یەکێک لە ئامۆزاکانی ئەفسەرەکە بەSNNی راگەیاند: ماوەی هەفتەیەکە بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە، عەقید موعەمەر عوبێدی بەڕێوەبەری پۆلیسی رەشاد گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەرکوک و دەرکەوتبوو تووشبووی کۆرۆنا بوو.
وتیشی: “ئێوارەی ئەمڕۆ عەقید موعەمەر گیانی لەدەستداوە بەهۆی کاریگەریی ڤایرۆسەکەوە”.
پێشتر فەرماندەی پۆلیسی کەرکوکیش تووشی کۆرۆنا بوو، بەڵام لەئێستادا نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە، وتەبێژی پۆلیس و ژمارەیەک ئەفسەر و بەڕێوەبەری بەش لەنێو بەڕێوەبەڕایەتییەکە تووشبوون و بەشێکیان بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییانەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



