
دۆناڵد ترەمپ
SNN
لە کاتێکدا وڵاتانی جیهان بەوردی سەرقاڵی دۆزینەوەی ڤاکسینێکن بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە، دۆناڵد ترەمپ مژدەی کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەموان دەدات پێش هاتنی ساڵی نوێی.
لە لێدوانێکی کۆشکی سپیدا ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کەئەمریکا پێش هاتنی ساڵی نوێی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدۆزێتەوە، لەلێدوانەکەشیدا دووبارە هێرش دەکاتەوە سەر وڵاتی چین و دەڵێت دەبێت سزا بدرێت چونکە ئەوان بوونە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کەکەرتی پزیشکی کۆشکی سپی راپۆرتی مانگانەی خۆیان پێبەخشیوەو تێیدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێش کۆتایی هاتنی 2020 ڤاکسینی کۆرۆنا دەدۆزرێتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم بابەتە لە ئەمریکا 2,964,797 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە 132,473 کەس کۆچی دوایی کردووە، بەمەش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەپلەی یەکەمدا دێت لەڕووی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها گیانلەدەستدانیش.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



