پیشه‌گه‌رێكی خولی ئینگلیزیی په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ده‌كات

قه‌حتان جەسیر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق
SNN Sport
قه‌حتان جەسیر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بریاریدا به بانگهێشتكردنی عه‌لی حه‌مادی پیشه‌گه‌ری عێراقی کە له ریزی یانه‌ی سوانزی ستی ئینگلیزی یاری دەکات.
باوكی ئه‌و یاریزانه له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردوەتەوە وتی ” قه‌حتان جەسیر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق پێی ڕاگه‌یاندین به‌وه‌ی كوڕه‌که‌م عه‌لی حه‌مادی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه ده‌بێت بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ كۆتاییه‌كانی ئاسیا “.
رونیكرده‌وه كه ” عه‌لی زۆر دڵخۆشه به‌م بانگهێشتكردنه ، نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی شه‌رفه بۆ هه‌موو یاریزانێكی عێراقی و دووپاتی كرده‌وه بۆم كه ئه‌وه‌ی له توانایدا بێت پێشكه‌شی ده‌كات له پێناو سەلماندنی به‌هره‌كه‌ی “.
جێی باسه كه حه‌مادی له ریزی تیپی یه‌كه‌می یانە ئینگلیزییه‌كه یاری ده‌كات پاش سه‌رخستنی له تیپی لاوانه‌وه .

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



