
SNN- سیروان حەسەن
پۆلیسێکی بەرگری و فریاکەوتنی گەرمیان لەنێوان کفری بۆ ناحیەی جەبارە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەناحیەی جەبارە بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێوارەی ئەمڕۆوە لەسنووری نێوان کفری بۆ ناحیەی جەبارە پۆلیسێکی کورد کە دانیشتووی قەزای کفرییە، ڕفێندراوە.
وتیشی: “پۆلیسەکە لە پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتنی گەرمیان لەشاری کەلار دەوام دەکات و ڕۆژانە بە ئۆتۆمبیلێکەوە شتومەک دەفرۆشێت و بە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکاندا دەگەڕێت لەناوچەکەدا”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە لەنزیک ناحیەی جەبارە ڕفێندراوە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



