
مریشکی بەستوو
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌مه‌رزى په‌روێزخان له سنوورى گه‌رمیان بارێكى مریشكى به‌ستوو كه له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه له نێو كارتۆنى ئایس كرێم دانرابوو بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌ى قاچاغ بهێندرێته هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هاورده‌كردنى مریشكى به‌ستوو بۆ هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌یه.
عه‌باس ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مه‌رزى په‌روێزخان به SNNى راگه‌یاند: لە ئەنجامی هەوڵ و بەدواداچوونی فەرمانبەرانی ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و دوای دەستخستنی زانیاری، بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی گومرگی پەروێزخان توانرا دەستبەسەر باری ئۆتۆمبێلێکی جۆری بەڕاددا بگیرێت کە بارەکەی 27 تەن و 640 کیلۆ مریشکی بەستوو بووە.
وتیشى “ئەو بارە مریشکە بەچەند کارتۆنێکى ئایس کرێم داپۆشرابوو تابتوانن لەو ڕێگەیەوە تێپەڕێنن و دواتر ساغی بکەنەوە، به‌ڵام پێشوه‌خت زانیاری‌یان له‌سه‌ر هه‌بووه و توانیویانه ئاشكراى بكه‌ن”.
عه‌باس ئیسماعیل وتیشی “لە ئێستادا بارەکە ڕاگیراوە و کەیسەکە ڕەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان دەکرێت بۆ کاری پێویست و ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ خاوەن بارەکە، چونكه بەپێی رێنماییەکان هاوردەکردنی مریشکی بەستوو بۆ ناو هەرێمی کوردستان قەدەغەیە”.



More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



