
وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
پێشنیوەڕى ئەمڕۆ جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبووەوە و تاوتوێى دۆخى ئێستای ناوچەکە و عێراق و دیدار و کۆبوونەوەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان کرد، بەرپرسى ژوورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕانیش دەڵێت: “لە کۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەداى کارەکانى حکومەتى هەرێم کراوە”.
دلێر عەبدولخالق، بەرپرسى ژوورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بە ئامادەبوونى ئەندامانى جڤاتى نیشتمانى و رێکخەرى گشتى و تیمى وزارى گۆڕان لە حکومەت هەرێم کۆبونەوەکە دەستی پێکردووە و تێیدا بارودۆخى ناوچەکە و دۆخى ئێستای هەرێم و گفتوگۆکانى شاندى حکومەتى هەرێم و ناوەند تاوتوێ کراوە”.
وتیشى: “ئامانجى کۆبوونەوەکە بۆ هەڵسەنگاندنى کارەکانى حکومەتى هەرێم دەبێت بۆ ئەوەى بزانین حکومەت تاوەکو چەند دەتوانێت هەنگاوە کرداریەکان بە ئاراستەى پرۆسەى چاکسازى گشتگیر و سیاسى و ئابورى و دارایى و یاساى و کارگێڕى بکرێت، ئەم چاکسازیانەش بە خێر بشکێتەوە لە بەرژەوەندى هاووڵاتیان، بزوتنەوەى گۆڕان لە سەر بنەماى ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارتى دیموکراتى کورستان بەشدارى کابینەى نۆى حکومەتى کردوە، بەشداریشمان لە حکومەت لەسەر بنەماى چاکسازى بووە”.
ئاماژەى بەوەش کرد: “پشتیوانى یاساى چاکسازى دەکەین بەڵام راستیەکەى لاى ئێمە گرنگە ئەم چاکسازیە و هەنگاوەکانى حکومەتە، بزانین تواناى حکومەت چەندە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو قەیرانە داراییە قوڵەى کە بڕشتى لە ژیانى هاوڵاتیان بڕیوە”.
پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ یەکێتی و پارتی و حزبە ئیسلامییەکان زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


