
وێنەی تەقینەوەیەکی پێشتری ناوەند
SNN
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەک رۆژئاوای شاری تارانی پایتەختی ئێرانی هەژاند، ئەمەش دەبێتە سێهەم تەقینەوەی لەو شێوەیە کە لە ماوەی سێ هەفتەدا لە ئێران روویدابێت.
ژمارەیەک لە میدیاکانی ئێران سەبارەت بە تەقینەوەکە بڵاویانکردووەتەوە كۆگاییەكی گەورەی غاز لە شەهر قودس تەقیوەتەوە. بەڵام شارەزایەکی بواری ئەمنی بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی وتووە، لەو ناوچەیەی کە تەقینەوەکە روویداوە دوو بنکەی سەربازی ئێران بوونیان هەیە کە پێدەچێت کرابێتنە ئامانج.
لەوبارەیەوە فابیان هینز شارەزا لە بواری سەربازی ئێراندا کە ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی جەیمس مارتین بۆ توێژینەوە قازانج نەویستەکانە، ئاشکرایکردووە: “دوو بنکەی سەربازی ژێرزەمینی لەو ناوچەیەدا بوونیان هەیە کە یەکێکیان بۆ توێژینەوەکانی چەکی کیمیایی بەکارهاتووە و ئەوەی تریش ناوەندێکی سەربازییە و زانیاری ئەوتۆ لەبارەیەوە نیە”.
بەرپرسانی ئێران بە فەرمی تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی تەقینەوەکەوە نەداوە.
سەبارەت بە پچڕانی کارەبای دوو گەڕەکی ناوچەکە لەدوای تەقینەوەکەش، حوسێن هاغڤەردی ئەندام پەرلەمانی ئێران وەکو تاکە بەرپرس کە روونکردنەوەی لەوبارەیەوە دابێت وتی: “پچڕانی کارەبا لەو دوو گەڕەکە بەهۆی کێشەیەکەوە بووە لە وێستگەی کارەبا و هیچ پەیوەندی بە تەقینەوەکەوە نەبووە”.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا دوو تەقینەوە لە بنکەیەکی سەربازی و ناوەندێکی ئەتۆمی ئێران روویدا و تا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی ئەو رووداوانەی نەخستووەتە ئەستۆی.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



