بۆ پشتیوانی جوتیاران ژووری بازرگانی سلێمانی 125 تۆن پەتاتە دەکڕێت

SNN
بۆ زیاتر پشتیوانیکردنی بەرھەمە ناوخۆییەکانی جوتیاران و ساغكردنەوەیان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی 125 تۆن پەتاتە دەکڕێت.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: “لەکۆبوونەوەماندا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای وەرزیی کشتوکاڵی پارێزگای سلێمانی بڕیارماندا وەک پشتیوانییەک لە بەرھەمی ناوخۆیی جوتیاران 125 تۆن بەرھەمی پەتاتە لە جوتیاران بکڕین”.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راشیگەیاند: “داوا لە تەواوی بازرگانان و سەرمایەداران و کەسانی خەمخۆری شاری سلێمانی دەکەین ھەرکەسە و لای خۆیەوە ھەستێت بە کڕینەوەی جۆرێکی بەرھەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی”.
ئاماژەی بەوەشدا کڕینەوەی ئەو بەرھەمانە دوو ئامانجی ھەیە، یەکەمیان پشتیوانیەکی گەورەی جوتیارانە، دووەم ھاووڵاتیانی کەم دەرامەت سودی لێوەردەگرن و دابەش دەکرێتەوە بەسەر ئەو خێزانانەی توانای کڕینی ئەو بەروبومانەیان نییە.
لە ماوەی رابردوودا جوتیاران نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، هەر سەبارەت بەو پرسە دوێنێ لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ وەزیرانی كشتوكاڵ و بازرگانی و پیشەسازی هەرێم كۆبوونەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
27 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
48 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
27 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
48 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



