ئەندامێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

SNN-عەلی حەمەسەعید
لە ئەنجامی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوای چوار رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەندامێکی لقی هەڵەبجەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کە دانیشتووی قەزای سەیدسادقە گیانی لەدەستدا.
ئیبراهیم هەورامانی، بەرپرسی لقی هەڵەبجەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەڵەبجە بۆ SNN ئەوەی خستەڕوو: بەهادین حەسەن، تەمەن 50 ساڵ، ئەندامی لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ئەمڕۆ بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
لای خۆیەوە تەها ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە SNN ی راگەیاند: بەهادین حەسەن پاش مانەوەی بۆماوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە قەزای سەیدسادق گیانی لەدەستدا.
ئەمەش 13هەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە به ڤایرۆسی کۆرۆنا که دانیشتووی قهزای سەیدسادق بێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


