چوار یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆز له‌لایه‌ن یانه‌كانى هەولێر و تەڵەبە گرنگییان پێدەدرێت

یانەی نەورۆز
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
سه‌ره‌ڕاى وه‌ستانى چالاكییه وه‌رزشییه‌كانى كوردستان به‌تایبه‌تى خولى نایابى كوردستان، به‌ڵام له‌ئێستادا یاریزانانى نه‌ورۆز لە پێشەنگی گرنگیپێدانن و له‌لایه‌ن یانه‌كانى هەولێر و تەڵەبە بۆ خولى عێراق چاویان له‌سه‌ره‌و داوا كراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه به تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى راگه‌یاند: دیار عه‌لى ناسراو بهحهمكه یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ى كه به‌ته‌واوى نزیكه له په‌یوه‌ندى كردن به یانه‌ى هه‌ولێره‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له شیروان كوردستان و شوانه قادر له‌و یاریزانانه‌ن كه له ئێستادا ئیداره‌ى یانه‌ى هه‌ولێر به نیازه بیگوازێته‌وه بۆ ریزه‌كانی”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی:” له ئێستادا ده‌نگۆى په‌یوه‌ندى یاریزان ئاراس مسته‌فا به یانه‌ى ته‌ڵه‌به‌وه بڵاوبووەته‌وه، به‌ڵام ناتوانین له ئێستادا هیچ بڵاوبكه‌ینه‌وه تا به فه‌رمى له‌لایه‌ن یانهكانەوە ئاگادار نەکرێینەوە”.
هەروەها یانه‌ى ته‌ڵه‌به به فه‌رمى قسه‌یان له‌گه‌ڵ یاریزانی یانەی نه‌ورۆز ئاراس مسته‌فا كردووه، به‌ڵام تا ئێستا لەسەر گرێبەستەکە رێکنەکەوتوون.
به‌هۆى ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى یانه‌ى نه‌ورۆز و یاریزانەکانی له خولى نایابى كوردستان پیشانیاندا، وایکردووە یاریزانانى نه‌ورۆز چاوى یانه‌كانى به‌شدار له خولى نایابى عێراقیان له‌سه‌ربێت، به‌ڵام به‌هۆى وه‌ستانى خوله‌كه و ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ى خولى نایابى كوردستان، له ئیستادا یانه‌كانى عێراق خه‌ریكى رێكخستنه‌وه‌ى تیپه‌كانیان بۆ وه‌رزى نوێى خولى نایابى عێراق.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


