كازمى: رێگه ناده‌ین پاره‌ى هاووڵاتییان له سنووره‌كان بدزرێت

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN- سیروان حەسەن
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: رێگه ناده‌ین پاره‌ى هاووڵاتییان له ده‌روازه سنوورییهكانهوه بدزرێت، وتیشى: “سه‌رده‌مى حوكمڕانى گه‌ڕاوه‌ته‌وه”.
له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سنوورى دیاله كه بڕیاریشه بچێته خانه‌قین، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى تهمموز، موسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق دواى سه‌ردانكردنى شارى باقووبهى ناوه‌ندى دیاله و كۆبوونه‌وه‌ى له گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، دواتر سه‌ردانى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى كرد. له سه‌ردانه‌كه‌یدا خاڵى سنوورى مه‌نده‌لى كه به “سۆمار”یش ناوده‌برێت كرده‌وه كه ماوه‌ى چوار مانگه به هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه داخراوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌میانى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان وتارێكى پێشكه‌شكرد كه ده‌قه‌كه‌ى له‌لایه‌ن نووسنیگهى راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: “ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ین پاره‌ى هاووڵاتییانى عێراق له ده‌روازه سنوورییهكانهوه بدزرێت، قاچاخچییه‌تى بكرێت و كارى نایاسایی به‌رده‌وامى هه‌بێت”.
مسته‌فا كازمى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “سه‌رده‌مى چاكسازى و گه‌ڕانه‌وه‌ى حوكم ده‌ستیپێكردووه، له‌به‌ر ئه‌وه من ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌م به هێزه ئه‌منییه‌كان له‌پێناو پاككردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كان و له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵكاران هه‌موو كارێكى پێویست بكه‌ن”.
ئه‌مڕۆ له سنوورى خانه‌قین له چه‌ند قۆڵێكەوە ئۆپه‌راسیۆنێكى هاوبه‌شی هێزەکانی دژە تیرۆر و ئاسایشی گەرمیان و چەند هێزێکی عێراقی، دژ بە داعش ده‌ستى پێكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته پارێزگاى دیاله.
شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس، له نزیك جه‌له‌ولا به SNNی راگه‌یاند: “به‌یانى ئه‌مڕۆ له سنوورى كوڵه‌جۆ بۆ ناوچه‌كانى شێخ باوه و هه‌تاوه‌كو گوندى حونته‌ى سه‌ر بە چه‌مى سیروان به به‌شدارى هێزه‌كانى دژه تیرۆر و ئاسایشى گه‌رمیان و چه‌ند هێزێكى عێراقى و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ئۆپه‌راسیۆنێكى فراوانیان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى كه داعش تێیدا جموجۆڵ ده‌كه‌ن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


