بە بەشداری دژە تیرۆر ئۆپراسیۆنی هاوبەشی دژ بە داعش دەستیپێکرد

هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خانه‌قین له چه‌ند قۆڵێكەوە ئۆپه‌راسیۆنێكى هاوبه‌شی هێزەکانی دژە تیرۆر و ئاسایشی گەرمیان و چەند هێزێکی عێراقی، دژ بە داعش ده‌ستى پێكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته پارێزگاى دیاله.
شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس، له نزیك جه‌له‌ولا به SNNی راگه‌یاند؛ به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى ته‌مموزى 2020 له سنوورى كوڵه‌جۆ بۆ ناوچه‌كانى شێخ باوه و هه‌تاوه‌كو گوندى حونته‌ى سه‌ر بە چه‌مى سیروان به به‌شدارى هێزه‌كانى دژه تیرۆر و ئاسایشى گه‌رمیان و چه‌ند هێزێكى عێراقى و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ئۆپه‌راسیۆنێكى فراوانیان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى كه داعش تێیدا جموجۆڵ ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ هیچ چه‌كدارێكى داعش نه‌بینراوه و هیچ ڕووبهڕووبوونهوهیهكیش رووینەداوە
وتیشى: ئێستا كه له كۆتایى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ن بۆ ئه‌مڕۆ دایان‌نابوو هیچ چه‌كدارێكى داعش نه‌بینراوه و هیچ ڕووبهڕووبوونهوهیهكیش رووینەداوە و بڕیاره كهمێكى تر بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانى خۆیان و سبه‌ینێ قۆناغى دووه‌م ده‌ست پێبكه‌ن.
به پێى زانیارییه‌كان له سنوورى خانه‌قینیش له چه‌ند قۆڵێكه‌وه به به‌شدارى هێزه عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكى فراوان ده‌ستى پێكردووه بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له چه‌مى سیروان و ئه‌ڵوه‌ن له ناوچه‌ى مه‌نده‌لیش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه درێژه‌ى هه‌یه.
هێزه‌كانى دژه تیرۆر و ئاسایشى گه‌رمیان ته‌نها له سنوورى جه‌له‌ولا به‌شدارییان پێكراوه
له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانى دژه تیرۆر و ئاسایشى گه‌رمیان ته‌نها له سنوورى جه‌له‌ولا به‌شدارییان پێكراوه و له سنوورى خانه‌قین و مه‌نده‌لى ته‌نها هێزه عێراقییه‌كان به‌شدارن، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رووبه‌رى 17 هه‌زار و 685 كیلۆمه‌ترى دووجا ده‌گرێته‌وه، كه به‌شێكى ناوچه سنوورییه‌كانى نێوان خانه‌قین و وڵاتى ئێران دەگرێتەوە، کۆی ئەو هێزانەی کە بەشدارن لە بئۆپراسیۆنەکەدا بریتین لە؛ هێزه‌كانى دژه تیرۆر، ئاسایشى گه‌رمیان، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى سامه‌را و سه‌لاحه‌دین، فه‌رمانده‌ى پۆلیسى فیدراڵى، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى، دوو لیواى تایبه‌ت له لیواى پاسه‌وانى سنوور و دژه تیرۆرى عێراق، فه‌رمانده‌ى پۆلیسى دیاله له‌گه‌ڵ هێزى ئاسمانى عێراقى و هاوپه‌یمانان.
مستەفا کازمی بە سەردانێک گەیشتە دیالە
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراق به سه‌ردانێكى تایبه‌ت گه‌یشتووه‌ته شارى باقووبهى ناوه‌ندى دیاله و به پێى زانیارییه‌كان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفراوانه‌ى ده‌ستى پێكردووه له سنووره‌كه و هه‌روه‌ها پێده‌چێت هه‌ردوو مه‌رزى مونزیریه و مه‌نده‌لى به‌سه‌ر بكاته‌وه كه بڕیار وایه ئه‌و دوو مه‌رزه له‌مه‌ودا له ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا به‌ڕێوه‌ببردرێن ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو هه‌ردوو مه‌رزه‌كه له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه كۆنترۆڵكران.
به‌شداریكردنى هێزه‌كانى دژه تیرۆر و ئاسایشى گه‌رمیان له سنوورى ناحیه‌ى جهلهولاى سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین به‌مشێوه فراوانه‌ى ئێستا به یه‌كه‌م هه‌نگاوى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌شى نێوان هێزه كوردستانییه‌كان و عێراقییه‌كان داده‌نرێت له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









