یانەکانی عێراق لە وەرزی داهاتوو بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەکەن

یانەی شورتە
SNN Sport
یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی تۆپی پێی عێراقی ئاگادار كرده‌وه ده‌رباره‌ی پشت به‌ستن به كورسییه دهركییهكانی یانەکانی عێراق بۆ وه‌رزی داهاتوو ، ئه‌مه‌ش پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی عێراق بۆ وه‌رزی ( 2019-2020 ).
ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه له رێگەی (محه‌مه‌د فه‌رحان ) ئه‌مینداری گشتی نووسراوی كردبوو بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی دیاریكردنی كورسییه دهركییهكانی یانەکانی وڵاتەکەی له پاڵه‌وانێتییه‌كانی كیشوه‌ره‌كه پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی عێراق به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا به پێی نووسراوه‌كه‌ی كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه كراوه بریاریدا به پشت به‌ستن ئه‌نجامی پۆلێنه‌كانی خولی نایابی عێراق بۆ وه‌رزی (2018-2019 ) بۆ دیاری كردنی یانه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كه‌ن له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا بۆ وه‌رزی 2021 .
جێی ئاماژه پێكردنه كه یانه‌ی شورته نازناوی خولی نایابی عێراقی له وه‌رزی رابردوو به‌ده‌ستهێنا و یانه‌ی قوه جه‌وییه له پلەی دووەم بوو، یانەی زەورا لە پلەی سێیەم بوو، بەمەش عێراق لە وەرزی نوێی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا نوێنەری دەبێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


