
وێنە: TIMES
SNN
پێشبینی دەکرێت لە دوو ساڵی داهاتوودا زیانی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دۆلار بەر بانکەکانی جیهان بکەوێت.
کۆمپانیای ستاندارد ئاند پوەرز، کە کۆمپانیایەکی راوێژکاری جیهانییە، لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت بەتەنیا لەمساڵدا قەبارەی ئەو زیانانەی بەر بانکەکانی جیهان دەکەوێت بگاتە یەک تریلیۆن و 300 ملیار دۆلار.
ئەو کۆمپانیایە رایگەیاندووە، 60%ی ئەو زیانانە، بەر بانکەکانی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن دەکەوێت.
ئەو کۆمپانیایە کە چاودێری داهات و کاروباری 200 بانکی جیهان دەکات، رایگەیاندووە: 75%ی ئەو بانکانە ئەمساڵ دەکەونە زەرەرەوە و 40% ی ئەو 200 بانکەش ساڵی داهاتوو زیانیان پێدەگات.
کۆمپانیاکە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و وەستانی بەشێکی زۆر لە پڕۆژە پیشەسازی و وەبەرهێنانەکان بە هۆکاری ئەو زیانانە دەزانێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



