له ده‌روازه‌ى باشماخ پاسدارێكى زۆر كۆكراوه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌روێشه‌كان

مەرزی باشماخ فۆتۆ SNN
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
له‌دیوى وو‌ڵاتى ئێران به سه‌دان پاسدار هاتونه‌ته سه‌ر سنوورى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روێشانه‌ى كه له وو‌ڵاتى ئێرانه‌وه له 9ى ئه‌م مانگه‌وه هاتنه هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ى شێخ مه‌حه‌مه‌د شێخ عهبدلكهریمى كه‌سنه‌زانى، به‌رپرسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیمه‌كانى كۆرۆنا له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ رایگەیاند :”تاوه‌كو ئێستا پێماننهوتراوه پشكنین بۆ ئه‌و ده‌روێشانه بكه‌ین، هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رێگاى یاساى لهدهروازهكهوه به‌ڕێیان بكه‌ین”.
هێرش عه‌لى، به‌رپرسى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیمه‌كانى كۆرۆنا له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ به SNNى رایگه‌یاند :”رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو نزیكه‌ى 1000 ده‌روێش له وڵاتى ئێرانه‌وه به‌بێ پشكنین هاتنه نێو خاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه و داخڵى شارى سلێمانى بوون، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روێشانه ئێمه له مه‌رزه‌كه ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رێگاى یاساى به‌ڕێیان بكه‌ین بۆ نێو خاكى ئێران و له دیوى وڵاتى ئێرانیشه‌وه هێزێكى زۆر هێنراوه‌ته‌وه سه‌ر سنوور و ئاماده‌كاریان كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روێشانه”.
وتیشى “سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌روێشانه خه‌ڵكى وڵاتى ئێرانن و ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خاكى خۆیان له ئێستادا له دیواى ئێرانه‌وه ده‌روازه‌كه‌یان داخسته‌وه ڕێگا بههاتوچۆى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل نادرێت چاوه‌ڕێى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و دهروێشانهن بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى نه‌خوازراو روونه‌دات “.
هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “ئه‌گه‌رچى ده‌بوو له‌کاتى هاتنی ئه‌و ده‌روێشانه پشكنینى كۆرۆنایان بۆ بكرایه به‌ڵام به‌هۆى زۆرى ژماره‌یان نه‌توانرا رێكارى ته‌ندروستیان بۆ بگیرێته‌به‌ر تاوه‌كو ئێستاش پێمان نه‌وتراوه كه له‌كاتى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان پشكنینان بۆ بكه‌ین”.


More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


