ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە لەبارەی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان بڕیاریدا

پاریزگاری هەڵەبجە فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 11 تەمموز ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە كۆبوونەوە و لە پاش كۆبوونەوەكە بریاردرا كە سبەی 12/7/2020 دەستبكرێتەوە بە دەوامی فەرمی لە دامودەزگاحكومییەكان، هاوكت تا بەرواری 16/7/ 2020 دەرگای مزگەوت و پەرستگاكانی دیكە بەداخراوی دەمێننەوە.
نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەو ئەندامی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لەهەفتەی رابردوودا ژووری ئۆپەراسیۆنەكان بڕیارماندا كە تا 11/7/2020 دەوامی دامودەزگاحكومییەكان رابگیرێت، ئەمڕۆ جارێكی دیكە كۆبووینەوە و بڕیارماندا كە سبەی 12/7/2020 دەوامی دامودەزگا حكومییەكان دەستپێبكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبارەی داخستنی دەرگای مزگەوت و شوێنەكانی دیكەی خواپەرستی، بڕیارماندا كە كە تا بەرواری 16/7/2020 دەرگای مزگەوت و شوێنەكانی خواپەرستی بەداخراوی بمێننەوە، هاوكات دوای ئەو بەروارە بە هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جارێكی دیكە كۆدەبینەوە و بڕیاری كۆتایی دەدەین.
قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەروو، سەرجەم نێرگەلەخانە و هۆڵەكان و مەلەوانگە و پرسە و كۆڕوكۆبوونەوەكان تاكاتێكی نادیار بە قەدەغەكراوی دەمێننەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو شوێنانەی كە لە بەرواری 4/7/2020 ڕێگەپێدانیان بۆ كراوە دەبێت پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان ببن و بە پێچەوانەوە دادەخرێن.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



