
Rapid Response forces members cross farm land during a battle with islamic state's militants south west Mosul, Iraq February 24, 2017. .REUTERS/Zohra Bensemra
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له چوار قۆڵه‌وه به‌به‌شدارى دژه‌تیرۆری كۆردستان و ئاسایشى گه‌رمیان و هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى ئۆپراسیۆنێكى به‌رفراوان له‌سنوورى خانه‌قین ده‌ستیپێكرد، له ئه‌نجامدا سێ چه‌كدارى داعش له سنوورى خانه‌قین كوژران و به‌هۆى تهقینهوهیهكیشهوه 10 چه‌كدارى حه‌شد كوژران و برینداربوون.
شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس له سنوورى كوڵه‌جۆ به SNNی راگه‌یاند: له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ كه وه‌كو دژەتیرۆر و ئاسایشى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان به‌شدارییان كردووه له‌سنوورى جه‌له‌ولا هیچ ڕووبهرووبوونهوهیهك نه‌بووه و بڕیاره سبه‌ینێ جارێكى تر له ڕۆژى دووه‌مدا ناوچه‌كه كێوماڵ بكه‌ن.
وتیشى: “لەلایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه له نزیك گوندى شێرك سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین چه‌كدارێكى داعش كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌شى كه‌وتووه‌ته ده‌ستى چه‌كداره‌كانى حه‌شد”.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه بەپێى راگه‌یاندراوێكى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له سنوورى دیاله، ئه‌مڕۆ له‌كاتى ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا له سنوورى حه‌وزى حه‌مرین و قه‌ره‌ته‌په دوو بۆمبى چێندراو به چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا ته‌قیوه‌ته‌وه به‌هۆیه‌وه سێ چه‌كدارى حه‌شد كوژراون و پێنجى دیكه برینداربوون، هاوكات هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرایش دوو كارمه‌ندیان بریندار بووه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN تاوه‌كو ئێستا به‌شدارى به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه نه‌كراوه، به‌ڵام خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى ته‌مموزى 2020 له سنوورى كوڵه‌جۆ بۆ ناوچه‌كانى شێخ باوه هه‌تاوه‌كو گوندى حونته‌ى سه‌ر بە چه‌مى سیروان به به‌شدارى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر و ئاسایشى گه‌رمیان و چه‌ند هێزێكى عێراقى و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ئۆپراسیۆنێكى فراوان ئه‌نجامدرا بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى كه داعش تێیدا جموجۆڵ ده‌كه‌ن.

یەکێک لەچەکدارە کووژراوەکانی داعش فۆتۆ: تایبەت بە SNN
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



