
گریزمان
SNN Sport
راگەیاندنەکانی ئیسپانیا ماوەی دوورکەوتنەوەی گریزمانی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە دیاری دەکەن و ئەو یاریزانە ناتوانێت ئامادەی دوو یارییەکەی کۆتایی ئەم وەرزەی خولەکە بێت.
لە خولەکی 45ی یاری بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی ڤەلەد وەلید گریزمان بەهۆی پێکانەوە کیکی سیتین هێنایە دەرەوەی یاریگاو لویس سوارێزی بەشداری پێکرد.
RAC1 | بڵاویکردووەتەوە، گریزمان بەهۆی بوونی ئازار لە ماسولکەکانی رانیدا یاریگای جێهێشتووە، ئەو یاریزانە ناتوانێت ئامادەی دوو یاری داهاتووی یانەکەی ببێت لە هەفتەی 37 و 38ی خولی ئیسپانیا.
هەروەها دوای یاریەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند: گریزمان هەستی بە ئازار کردووەو لە نێوانی گێمەکان داوای لێکردووم گۆڕانکاری پێ بکات، بەوهۆیەوە هێناویەتە دەرەوە.
ئەم وەرزە یەکەمجارە ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی تووشی پێکان دەبێت و پێشتر تووشی هیچ پێکانێك نەبووە.
یانەی بەرشەلۆنە توانی یاریەکە لە ڤەلەد وەلید 1-0 بباتەوە، تاکە گۆڵەکە ئارتۆرۆ ڤیدالی چیللی تۆماری کرد.
بەرشەلۆنە 79 خاڵی لە 36 یاری کۆکردووەتەوەو لە پلەی دووەمی خولەکە دەبینرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


