وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: زانیاریمان نییە هێرشکرابێتە سەر بەرژەوەندییەکانمان لەعێراق

بینای پنتاگۆن
SNN
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایدەگەیەنێت “زانیاریمان نییە هێرشکرابێتە سەر بەرژەوەندییەکانمان لە عێراق، بەتایبەت لە ناوچەی دیوانیە و دەوروبەری وەک لە هەندێک میدیا باسکراوە”.
دوێنێ شەوی شەممە 11ی تەمووز گروپێکی چەکدار لە ناوچەی نەجمەی نێوان دیوانیە و سەماوە هێرشیکردە سەر کاروانێکی هاوکاریی کە بۆ بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا دەچوون.
نوسینگەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) بەکەناڵی حوڕەی راگەیاندووە “هیچ زانیاری و راپپۆرتێکمان لەوبارەیەوە پێنەگەیشتووە کە هێرش کرابێتە سەر کاروانی هێزەکانمان لە عێراق”.
بە گوێرەی میدیاکانی عێراق لەکاتی هێرش بۆ سەر سێ بارهەڵگرەکەی ئەمریکا، گروپە چەکدارەکە دوو ئۆتۆمبێلیان پێبووە و رێگرییان لەبارهەڵگرەکان کردووە کە کەرەستە و پارچەی سەربازییان پێبووە بۆ بنکەیەکی هێزەکانی سوپای ئەمریکا.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



