
ئارسر
ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیتاڵیا هەواڵی گۆڕینەوەی پیانیچی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بە ئارسری یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە-یان بڵاوکردووەتەوەو رایانگەیاندووە” پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوو روبدات”.
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک روون بووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت دەستبەرداری ئارسر ببێت،ئەو یانەیە ئامادەیە گۆڕینەوەی بە پیانیچ-ی بۆسنی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس پێبکات.
ئەمە لەکاتێکدایە ئارسر رایگەیاندبوو، دەیەوێت بۆ چەند ساڵێک لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی چەندین یانەی گەورە گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.
ئارسر تا 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە هەیە، لە ساڵی 2018وە لە یانەی گریمۆی بەرازیلییەوە پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکە کردووەو لەم وەرزە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە، ئەمەش وای لە یانە گەورەکانی ئەوروپا کردووە گرنگی بە گواستنەوەی بدەن، دیارترینیان یانەکانی ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس-ە.

More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16 hours لهمهوپێش



