گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/4/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
– مایکل رۆبینسۆنی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ و ئۆساسۆنا کە لە ئیسپانیا دەژیا، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 61 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
– بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خولی فەرەنسا تا مانگی ئەیلوول دەستپێناکاتەوە.
– سوارێز رووناکی دەبینێت و دوای چەندین رۆژ لە ماڵەوە لەگەڵ هاوسەر و مناڵەکەی دێتە دەرەوە و ژیان خەریکە لە ئیسپانیا ئاسایی دەبێتەوە دوای چەندین رۆژ لە کەرەنتین.

سپۆرت:
– ئەفسانی لیڤەرپوڵ مایکل رۆبینسۆن کۆچی دوایی دەکات.
– بەهۆی بڕیارێکی حکومەتەوە لەوانەیە یانەکان لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو مەشق و راهێنان دەستپێبکەنەوە.
– یانەی بەرشەلۆنە بە هیوایە کۆتینیۆ لە وەرزی داهاتوو بهێڵێتەوە.

ئاس:
– رۆژنامەکە گرنگی بە کۆچی دوایی مایکل رۆبینسۆنی ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوڵ و ئۆساسۆنا داوە کە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لەتەمەنی 61 ساڵی کۆچی دوایی کردووەو نوسیویەتی” تۆ هەرگیز بە تەنیا پیاسەیەکت نەکردووە”.

مارکا:
– رۆژنامەکە گرنگی بە کۆچی دوایی مایکل رۆبینسۆنی ئینگلیزیی داوە کە لە ئیسپانیا ژیاوەو بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 61 ساڵی کۆچی دوایی دەکات.
– خولی فەرەنسا راگیراو تا مانگی ئەیلوول خولەکە دەستپێناکاتەوەو پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان دەبێت.
– لالیگا مەشق و راهێنا لە رۆژی دووشەممە دەستپێدەکاتەوە.

مانشێتی رۆژنامەکان
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


