حزبوڵاى عێراق: ئه‌مریكا ته‌نیا له زمانى شكاندنى ئیراده و هێز تێده‌گات

هێزه‌كانى حیزبوڵا له عێراق | فۆتۆ: AFP
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وته‌بێژى حزبوڵاى عێراق رایگه‌یاند: بڕیارى ده‌ركردنى ئه‌مریكا له عێراق پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى تێدا نیيه، وتیشى: “ئه‌مریكا ته‌نیا له زمانى شكاندنى ئیراده و هێز تێده‌گات”.
ئه‌بو عه‌لى عه‌سكه‌رى، وته‌بێژى حزبوڵاى عێراقى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر په‌یامێكى تووندى ئاراسته‌ى ئه‌مریكا كرد و رایگه‌یاند: “بڕیارى ده‌ركردنى ئه‌مریكا له عێراق پاشگه‌زبوونه‌وه تێدا نیيه، هیچ هێزێكیش نیه له جیهاندا كه بتوانێت ئه‌مریكییه‌كان بپارێزێت له ویست و ئیراده‌ى خه‌ڵكى عێراق”.
وته‌بێژى وته‌بێژى حزبوڵا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌مریكییه‌كان ته‌نیا له زمانى شكاندنى ئیراده و هێز تێده‌گه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته فشاره، سیاسى، سه‌ربازى، كۆمه‌ڵایه‌تى و میدیاییه‌كان بۆ ده‌ركردنیان له عێراق چڕتر بكرێنه‌وه”.
قسه‌كانى وته‌بێژى حزبوڵاى عێراق له‌كاتێكدایه كه رووداوه‌كانى كوشتن له عێراق ماوه‌یه‌كه سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه كه دیارترینیان كوشتنى هیشام هاشمى، شاره‌زاى ئه‌منى و شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسییه له به‌غدا، زۆرترین ده‌ستى تۆمه‌تیش له‌و رووداوانه‌دا بۆ حزبوڵا درێژده‌كرێت، هاوكات له‌سه‌ر هاتنه سه‌ركارى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌رپرسانى حزبوڵا ئه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه له ئه‌مریكاوه نزیكه.
یاساى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان له عێراق هه‌رچه‌نده ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ ساڵه ده‌رچووه، به‌ڵام هیچكات نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه یاساكه جه‌خته له‌سه‌ر ده‌ركردنى سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان له عێراق ده‌كاته‌وه كه یه‌كێكیان ئه‌مریكایه، ئه‌م یاسایه زۆركات له‌لایه‌ن ئێران و حزب و گروپه پاڵپشتهكانییهوه به‌كارده‌هێنرێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌مریكا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



