بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا گەنجێك ئامێرێکی پاکژکردنەوە دروست دەکات

ئامێری پاکژکردنەوە فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بۆیەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، گەنجێكی دانیشتووی قەزای سەیدسادق لەڕێگەی دروستكردنی ئامێرێكی تایبەت پاکژکردنەوە (تەعقیم)كردنی دژە ڤایرۆسی دروستكردووە و لەناوبازاڕی قەزای سەیدسادق دایناوە و هاووڵاتیانێش ئەوەی بڕواتە نێو بازاڕ لەوێ تەعقیمکردنی دژ بەڤایرۆسی بۆ ئەنجامدەدرێت.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە SNNی راگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگریكردن لە تووشبوونی زیاتری هاووڵاتیان بە ڤایرۆسەکە، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە هاوكاری گەنجێكی خۆبەخش، توانیمان ئامێرێكی تایبەت بە (تەعقیم) پاككردنەوە لەناوبازاڕی قەزای سەیدسادق دابنێین.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەم ئامێرە گرنگی خۆی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەناو بازای سەیدسادق، بۆ ئەوی لە كاتی هاتن و ڕۆشتنی هاووڵاتیان بۆ بازار و ئەو كەسانەی لە دەرەوەی سەیدسادق دێنە ناو قەزاكە (تعقیم) بكرێن، وە لەبەرنامەماندا هەیە لە ئایندەیەكی نزیك لە چەند شوێنێكی دیكەی ناو قەزاكەمان ئامێری لەو شێوەیە دابنێین.
لای خۆیەوە عەلی تەپەڕەشی، كە هەستاوە بەدروستكردنی ئەم ئامێرە بۆ SNNئەوەی ڕوونكردەوە، وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان، هەستام بە دروستكردنی ئەم ئامێرە، كە لەتوانایدایە هەیە لەیەك كاتژمێردا هەزار كەس پاكبكاتەوە لە هەر میكرۆب و ڤایرۆسێك.
ئەوەشی خستەڕوو، “خۆشبەختانە، گەنجێكی دیكەی قەزاكەمان بە ناوی (محمد زەردۆی) خاوەنی بەڵێنی دابینكردنی پێداویستی پاككەرەوەی بۆدابین بكات و لە بەرنامەشماندا هەیە لە چەند جێگایەكی دیكەی پێویست لەناو قەزای سەیدسادق هەمان لەو ئامێرە دابنێین”.


More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



