“سه‌ره‌تا وایانزانیوه به رووداوى هاتووچۆ مردووه، دواتر ده‌ركه‌وتووه كوژراوه”

محه‌مه‌د فه‌لاح فوئاد، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عیماد جه‌باری
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له نزیك ئه‌كادیمیای مه‌شق و راهێنانی پۆلیسی كه‌ركوك له رووداوێكی نادیاردا كارمه‌ندێكی پۆلیسی كه‌ركوك تیرۆركرا، پۆلیسیش ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا وازانراوه رووداوی هاتووچۆ بووه تاوه‌كو دواتر ده‌ركه‌وتووه كوژراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له پۆلیسى كه‌ركوك دهستیكهوتوون، “قوربانییه‌كه ناوى محه‌مه‌د فه‌لاح فوئاده و ته‌مه‌نى 35 ساڵه، كارمه‌ندی پۆلیسی ئینزباتى (رێكخستنى یاسایی) كه‌ركوكه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان كه له‌باره‌ى چیرۆكى رووداوه‌كه‌وه دهستكهوتوون، ” ئۆتۆمبێلى ئه‌و كارمهندهى پۆلیس له جۆرى (ئۆپڵه) له یه‌كێك له شهقامهكانى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكى تر به‌یه‌كیانداداوه، سه‌ره‌تا وادانراوه كه به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام دواتر پزیشكى دادوه‌رى بۆى ده‌ركه‌وتووه له گوللـه‌یه‌ك به‌سه‌رییه‌وه‌یه و پێده‌چێت له رێگه‌ى ده‌مانچه‌ى بێده‌نگه‌وه كوژرابێت”.
ئه‌م رووداوه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا له رووداوێكى هاوشێوه‌دا له كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ى ماتۆڕسكیلێكهوه ته‌قه كه پیاوێكى ته‌مه‌ن 50 ساڵ كرا و كوژرا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



