بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ره‌وشه‌كه هه‌ڵمه‌تى خێرخوازى ته‌ندروستى ده‌ستیپێكرد

هاوکاری هاووڵاتیان بۆ کەرتی تەندروستی گەرمیان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌رنه‌بوونى و خراپى كه‌رتى ته‌ندروستى، له سنوورى شارى كه‌لار، ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تێكى خێرخوازى بۆ كڕێنى ئامێرى هه‌ناسه‌دان و پێداویستى پزیشكى و ده‌رمان ده‌ستى پێكردووه و ژماره‌یه‌كیش له‌و پێداویستیانه گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته دواى زیادبوونى رێژه‌ى مردن و تووشبوون دێت له ناوچه‌كه.
د. هاوار وشیار به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار به snnى راگه‌یاند: به‌یانى ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه له شارى كه‌لار چوار هاووڵاتى كه سێ ئافره‌ت و پیاوێكن به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه و تاوه‌كو ئێستا 41 هاووڵاتیان به‌و ڤایرۆسه مردوون.
وتیشى، “حاڵى حازر نزیكه‌ى هه‌شت كه‌سى دیكه بارودۆخى ته‌ندروستیان زۆر خراپه و ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان به‌باشى پابه‌ندنه‌بن ئه‌و به دڵنیاییه‌وه ڕێژه‌كه زیاتر ده‌بێت بۆیه پێویسته هه‌موان خۆپارێزى بكه‌ن”.
به پێى ئاماره‌كان له دوێنێوه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له سنوورى گه‌رمیان و خانه‌قین 12 هاووڵاتى كه پزیشك و یاریده‌درى پزیشكى و پله‌دارى سه‌ربازییان تێدایه گیانیانلەدهستداوه، له ئێستا رێژه‌ى تووشبوون له سنوورى گه‌رمیان هه‌زار و 500 كه‌سى تێپه‌ڕاندووه و 320 هاووڵاتیش چاكبوونه‌ته‌وه.
له دواى زیادبوونى ژماره‌ى تووشبوون و ڕێژه‌ى مردن، له سنوورى گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تى “خۆمان شارى خۆمان ڕزگار ده‌كه‌ین” له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چالاكوانه‌وه ده‌ستى پێكردووه.
شاهۆ ته‌ها یه‌كێك له ئه‌ندامى لیژنه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه به SNNى راگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه خراپ و ئاڵۆزه‌ى به‌هۆى زۆربوونى ژماره‌ى تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووه‌ته ئاراوه وه‌كو ژماره‌یه‌ك چالاكوانى ناوچه‌كه بڕیاریانداوه هه‌ڵمه‌تى “خۆمان شارى هۆمان ڕزگار ده‌كه‌ین” ده‌ست پێبكه‌ین.
وتیشى، “له دوێنێوه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به بڕى 10 هه‌زار دۆلار ئامێرى هه‌ناسه‌دان و هه‌روه‌ها 10 ئامێرى پێوانى ئۆكسجینى خوێن و 200 ده‌رزى بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنایان ڕاده‌ستى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به تووشبووانى كۆرۆنا كردووه ئه‌مه وێڕاى دابینكردنى حەبی ڤیتامین سی و زینك بۆ تووشبوان له‌و نه‌خۆشانه‌یه.
شاهۆ ته‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ڵمه‌ته‌كه داواكارین له مامۆستایان ئاینى و چالاكوان و هاووڵاتیان به گشتى هاوكارى هه‌ڵمه‌ته‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خزمه‌تى هاووڵاتیانى خۆمان بكه‌ین.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له راگهیاندراوێكیدا ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه ئیداره‌كه‌یان ئاگاداره له ته‌واوی كه‌موكورتییه‌كانی بواری ته‌ندروستی له گه‌رمیان، به‌ڵام له به‌یانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سێ ساڵی رابردوودا، پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌سه‌ڵاتیان پێنه‌دراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكورتی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی تر‌و نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


