
بارتۆمیۆ، چاڤی، سیتین
SNN Sport
جۆزێپ مارییا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشەلۆنه ئاشكرایكرد كه چاڤی ده‌بێته راهێنه‌ری تیپه‌كه ” نزیك بێت یاخود دوور ” به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یانه‌كه ئاماده‌یه پاڵپشتی كیكی سیتین بكات بۆ وه‌رزی داهاتوو لە ئێستادا.
بارتۆمیۆ وتی ” چاڤی ده‌بێته راهێنه‌ری به‌رشەلۆنه ، نزیك بێت یاخود دوور ، به‌ڵام ئێستا بۆ راهێنه‌ر ناگه‌ڕێین ، ئێمه له‌گه‌ڵ كیكین ، سیتیین راهێنه‌ری تیپه‌كه ده‌كات له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و دوایین دوو یاری له خولی ئیسپانیا ، به وه‌رزێكی زۆر نائاسایی تێپه‌ربووین ، له مانگی ئاب یاری ده‌كه‌ین و ئه‌و راهێنه‌ر ده‌بێت ، ئەگه‌ر له ناپۆلی ببەینهوه ، ئه‌وا له لیشبوونه ده‌بین بۆ یارییەکانی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان “.
هه‌روه‌ها وتی ” ویستمان جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانه و کیکی سیتین گرێبه‌ستی هه‌یه ، چووینه ماڵه‌كه‌ی بۆ باسكردنی داهاتوو و پلانه‌كان بۆ وه‌رزی داهاتوو ، ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌گەڵمان بێت ، من زۆر بایەخدارم به بیستنی بۆچوونه‌كانی “.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش



