زانایان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەدەنە ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 18 – 25 ساڵیدایە

توێژی گەنجان - فۆتۆ: AFP
SNN-
توێژینەوەیەکی نوێی زانایانی زانکۆی (سانفرانسیسکۆ بینیوف) دەریخستووە، یەکێک لە هەر سێ لاوی تەمەن 18 – 25 ساڵ هەڕەشەیەکی گەورەی لەسەرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی پێیانوایە گەنجان کۆرۆنا پێیان ناوێرێت.
توێژینەوەی ئەو زانایانە کە گۆڤاری (زە جۆرناڵ ئۆف ئیدیلسنت هێڵس) بڵاویکردۆتەوە دەڵێت: “سامپڵیان لە 8400 لاو وەرگرتووە لەهەردوو رەگەز کە تەمەنیان لەنێوان 18 – 25 ساڵ بووە”.
توێژینەوەکە دەریخستووە کە لەکۆی هەر 100 هەزار کەسێک 128 بەتەمەنی سەروو 65 ساڵ چۆتە نەخۆشخانە و خەوێنراوە، لەکاتێکدا بۆ هەر 100 هەزار کەسێک 9 حاڵەتی کەوتن لەنەخۆشخانە هەبووە لەنێوان گەنجان لە تەمەنی 18 – 25 ساڵیدا”.
توێژینەوەکە دەڵێت: “ئەو گەنجانەی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و رەبۆ و هەوی جومگەیان هەیە، یان قەڵەون و نەخۆشی جگەریان هەیە، زۆرترین مەترسییان لەسەرە کە کۆرۆرنا زەفەریان پێبەرێت”.
زاناکان دەشڵێن: “لەوان جێ مەترسی تر، ئەو گەنجانەن کە جگەرەکێشن و نێرگەلە و جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن، چونکە بە تووشبوونیان بەکۆرۆنا راستەوخۆ دەبێت بخرێنە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە، کە ژیانی زۆربەیان لەوکاتەدا بە مردن کۆتایی دێت”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



