
سامان بهرزنجى، وهزیرى تهندروستیی ههرێم | فۆتۆ: حكومهتى ههرێم
وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت: “زیاتر لە 4000 تووشبووی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەکاندا ماون، بۆیە دوورکەوتنەوە لەیەکتری و دانانی ماسک گەورەترین رێککاری خۆپارێزییە”.
لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم وتی: “95٪ ی ئەو پێداویستییانەی دابینکراوە بۆ کۆرۆنا لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە”.
وتیشی: “بڕیارمانداوە بە خۆ کەرەنتینە کردنی هاووڵاتیان لەماڵەکانی خۆیان و تیمە پزیشکییەکان چاودێرییان دەکەن و شوێنی بۆنە و قەرەباڵغەکان بەداخراویی دەمێننەوە”.
بەرزنجی راشیگەیاند “حاڵەتە نوێیەکان بەشێوەیەکی توندترن لەڕووی نیشانە و زیادبوونی رێژەی مردن (3.4٪) زیادیکردووە و کەسێک 1.7 کەسی دیکە تووشدەکات”.
وەزیری تەندروستی راشیگەیاند “بەدابەزینێکی چەند ژمارەیی نابێت فریو بخۆین و کەمبوونەوەی تووشبوون لەڕۆژێکدا نیشانەی ئەوە نییە کۆرۆنا لەهەرێم لاواز بووە”.
وتیشی: “زۆرترین تووشبوو لەڕەگەزی مێ-ن و کەمترین تووشبوو رەگەزی نێر-ن کە 62٪ بەرامبەر بە 38٪ ن”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش



