
SNN
بە گوێرەی پەیمانگایەکی توێژینەوەی بەریتانی، لە ماوەی رابردوودا داعش لە رێگەی هەژمارە ساختەکانیەوە پروپاگەندەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر کردووە.
پەیمانگەی گفتوگۆ ستراتیژییەکان لە لەندەن لە راپۆرتێکیدا نوسیویەتی، لایەنگران و ئەندامانی داعش لە رێگەی دروستکردنی هەژماری ساختەوە ئەو وێنە و ڤیدیۆ و بابەتانەیان بڵاوکردووەتەوە کە تووندوتیژی و کوشتن نیشاندەدەن و خەڵک هاندەدەن بۆ ئەنجامدانی تووندوتیژی و ئەندامبوون لە داعش.
پەیمانگە بەریتانییەکە بۆ ماوەی سێ مانگ چاودێری 288 هەژماری کەسانی سەر بە داعشی کردووە و بۆی دەرکەوتووە داعش هەڵمەتێکی ئەلیکترۆنی بە ناوی “فەوارس ئەپڵۆد” دروستکردووە بۆ هێرشکردنە سەر پەیجی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئەمریکا.
هاوکات ئەندامانی رێکخراوەکە لە رێگەی هەژمارە ساختەکانیانەوە وێنە و ڤیدیۆی تووندوتیژی و هەڕەشەیان لە بەشی نووسینی کۆمێنتی پەیجەکان داناوە، هەروەها لە پەیجی دۆناڵد ترەمپ وێنەکانی 11ی سێپتێمبەریان داناوە.
پەیمانگاکە نوسیویشیەتی، داعش ڤیدیۆی چۆنیەتی دروستکردنی بۆمبی لە ماڵەوە بڵاوکردووەتەوە، هەروەها بۆ ئەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانیان لە لایەن سیستمی فەیسبووکەوە نەناسرێنەوە، لۆگۆی ئاژانسە میدیاییە جیهانییەکانی لەسەر داناون.
فەیسبووک هەموو ئەو بابەتانە دەسڕێتەوە کە هانی تووندوتیژی دەدەن، بەڵام ئەندامانی داعش هەندێ فێڵیان بەکارهێناوە و فلتەرەکانی فەیسبووک نەیاتوانیوە بیاندۆزنەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



