له ماوه‌ى 18 رۆژدا 633 كارمه‌ندى ته‌ندروستى عێراق تووشى كۆرۆنا بوون

نه‌خۆشخانه‌یه‌كى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق ئاشكرایكرد: له ماوه‌ى 18 رۆژدا 633 كارمه‌ندى كه‌رتى ته‌ندروستى له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش نۆ كارمه‌ند گیانیان له‌ده‌ستداوه.
عه‌لى به‌یاتى، ئه‌ندامى كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیوویه‌تى، “له به‌روارى 27ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه‌وه، 633 كارمه‌ندى ته‌ندروستی له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون كه به‌شێكیان پزیشكن و ئاماره‌كانى مردنیش له‌نێویاندا له هه‌ڵكشاندایه، چونكه نۆ له تووشبووه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 3 هه‌زار و 136 كارمه‌ندى ته‌ندروستى تووشى كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 25 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ته‌نیا له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 2 هه‌زار و 229 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون و 100 کەسیش گیانیان لەدەستداوه به ڤایرۆسه‌كه، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه تاوه‌كو ئێستا 79 هه‌زار و 735 حاڵه‌تى تووشبوون تۆماركراون، 3 هه‌زار و 250 کەس گیانیان لەدەستداوە و 46 هه‌زار و 998 کەس ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



