پەرلەمانتارێکی عێراق: تورکیا رێککەوتننامەیەکی کۆنی لەگەڵ عێراق پێشێلکردووە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: تورکیا بە سوودوەرگرتن لە رێککەوتنێکی کۆنی عێراق هێزی هێناوەتە ناو خاکی عێراقەوە، بەڵام رێککەوتنەکەی پێشێلکردووە.
محەمەد رەزا ئال حەیدەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە: توركیا پشت ده‌به‌ستێت به رێككه‌وتننامه‌یه‌كى كۆن كه رێگه ده‌دات به هاتنه ناوه‌وه‌ى به رووبه‌رى پێنج بۆ حه‌وت كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر هێڵى سنوور، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره ئه‌مه‌ى تێپه‌ڕاندووه و نزیکەی 15 كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته ناوه‌وه. ئه‌نقه‌ره ئه‌و رێككه‌وتننامه كۆنه خراپ به‌كارده‌هێنێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه: عێراق بۆردومان و هێنانى سوپا و به‌زاندنى سنوور لەلایەن هێزی تورکیەوە ره‌تده‌كاته‌وه.
وتیشی: ده‌بێت حكومه‌ت چاره‌سه‌رى ئه‌م قه‌یرانه بكات، هاوکات نابێت له‌ناو خاكى عێراقه‌وه هیچ هێزێكى چه‌كدار دوژمنایه‌تى وڵاتێكى دراوسێ بكات.
ناوەڕاستی مانگی رابردوو تورکیا هێزێکی کۆماندۆی بە چەکی قورسەوە هێنایە ناو خاکی هەرێم و لە شەڕی دژ بە پەکەکەدا بەشدارییان پێدەکرێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



