
بەرشەلۆنە
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی 7 لە یاریزانەکانی لە ئێستاوە ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەکانی هاوینەی کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداریان ببێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە دەیەوێت پارە لە فرۆشتنی ئەو یاریزانانە بەدەست بهێنێت و گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێزی پێ تەواو بکات و بەشێکی تر لەو پارە لە خەزێنەی یانەکە بهێڵێتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی مۆندۆ یاریزانەکان بریتین لە تۆدیبۆ، رافینیا، نیتۆی گۆڵپارێز، موسا واگی، راکیتچ، ئۆمتیتی و ڤیدال.
بەرشەلۆنە دەیەوێت 70 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ جۆنیۆر فیربۆی بەرگریکاری بە یانەی ئینتەرمیلان بدات لە پێناو لاوتارۆ مارتینێز، یانەکە گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە مانگی ئابی داهاتوو دەستپێدەکات.
بە قسەی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە داهاتی بەرشەلۆنە بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 200 ملیۆن یۆرۆ کەمیکردووە، ئەمەش یانەکە ناچار دەکات چەند یاریزانێک بفرۆشێت.
بەرشەلۆنە بە رێژەیەکی زۆر نازناوی ئەم وەرزەی لالیگای لەدەستداوە، ئەمەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو ریاڵ مەدرید 2-1 لە گرانادای بردەوە، پێشبینی ئەوەش دەکرێت دەستبەرداری کیکی سیتینی راهێنەری ببن.

More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش



