
سەردانی لاهور شێج جەنگی و وەفدی یاوەری بۆ-گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى نییگهرانییهكان له‌سه‌ر خراپى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌گه‌رمیان و سه‌ردانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى، بڕیاردرا به گرێبه‌ست كردن بۆ 11 پزیشك و كارمه‌ندى پسپۆڕى بێهۆشكارى له گه‌ڵ دابینكردنى مووچه ته‌واوى پزیشك و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا. هاوكات گه‌یاندنى بڕى پێویست له پێداویستى و ئامێرى پزیشكى گرنگ له لایه‌ن خێرخوازنهوه.
د. سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: لەلایەن د. میران محه‌مه‌د ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە پێمان راگەیەندراوه مووچەی ستافی تەواوی نەخۆشخانەی قەڵا بەسەرجەم پزیشکان و کارمەند و فەرمانبەرانەوە دابین ده‌كرێت لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتییه‌وه.
وتیشى، ئه‌م هه‌نگاوه‌یان پڕکردنەوەی کەلێنێکی گرنگی تەندروستی گەرمیانە، هه‌ربۆیه سوپاسى به دەنگەوەهاتن و بەسەرکردنەوە و یەکدەنگیان ده‌كه‌ین بۆ ڕووبەڕوبونهوهى ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به پێى به‌دواداچوونه‌كان له دواى سه‌ردانه‌كه‌ى شانده‌كه‌ى یه‌كێتى بۆ گه‌رمیان جگه له مووچه‌ى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا، هاوكات چه‌ند بڕیارێكى تر له باره‌ى تهرندوستى گه‌رمیانه‌وه دراوه له‌وانه‌ش؛ شانده‌كه‌ى یه‌كێتى گرێبەستی 11 پزیشك و کارمەندی پسپۆری بێهۆشکاری لە ئەستۆ ده‌گرێت و لە ڕۆژانی ئاییندەش هەر داواکاریەکی دیکەی کەرتی تەندروستی هەبێت بڕیارە لەلایەن هاوسەرۆکی یه‌كێتییه‌وه جێبەجێ بکرێن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌تى ژماره‌یه‌ك چالاكوان و پزیشك و خێرخوازانى كه‌لار ده‌ستیانپێكردووه، ئه‌مڕۆ له ڕۆژى دووه‌مى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر ئامێر و پێداویستى پزیشكى و ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا دابینكراون كه بریتین له:
-10 ئامێری ئۆکسجین و 10 ئامێری پێوانەی ئۆکسجینی خوێن له گه‌ڵ پێنج ئامێری ئۆکسجینی گەورە بۆ نەخۆشخانەی کفری.
– 10 هەزار دەمامك.
– 132 پاکەت دەرزی، 300 پاراستۆڵ، پێنج پاکەت سەرنجی ئەنسۆلین.
– گه‌یاندنى پێنج ئامێرى هەناسەدانی گەورە بۆ نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری.
به‌پێى ئاماره‌كان له سنوورى گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا هه‌زار و 657 كه‌س تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 41 هاووڵاتى گیانیانله‌ده‌ستداوه و 345 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌دواى زیادبوونى رێژه‌ى تووشبوون و مردن به‌كۆرۆنا له‌گه‌رمیان نیگه‌رانییه‌كى زۆر كه‌وته‌وه له دواى ئه‌و نیگه‌رانییه‌ش دوێنێ شاندێكى یه‌كێتى به‌سه‌رپه‌رشتى لاهور شێخ جه‌نگى سه‌ردانى ناوچه‌كه‌ى كرد و له‌كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لایه‌نى ته‌ندروستى پشتیوانی خۆیانی بۆ تەندروستی گەرمیان پیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە بەتەواوی ھاوکار دەبن بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتییەکان و داواشیکرد تەندروستی گەرمیان لیستێك بە پێداویستیەکان ئامادە بکات بۆ ئەوەی ئەوان ھەوڵی دابینکردنی بدەن.

More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



