گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 15/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1033
مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانییەکان 15/7/2020

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (15/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

 

  • ئاهەنگێران لە ماڵەوە.
  • دامەزراوەکانی حکومەتی ئیسپانیا داوا دەکەن ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوانی لالیگا خۆیان بە دوور بگرن لە ئاهەنگێران لە شوێنە گشتییەکان.
  • یانەی ریاڵ مەدرید داوا لە هاندەرانی دەکات لە گۆڕەپانی سیبیلیس خۆیان بە دور بگرن ئەگەر یانەکە بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا.

ئاس:

  • 6 کاری یەکلاکەرەوەی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یەکلاییکردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا.
  • یانەکە رووبەڕووی کێبڕکێی کۆتایی خولەکە بووەوە بە بێ هیچ گومانێک:9 بردنەوەو 17  گۆڵ  و تەنیا 3گۆڵی لێکراوە.
  • 1-رێژەی کۆنترۆڵی تۆپ لە هەموو یارییەکان یانەکە 3 تۆپ ئاڕاستەی گۆڵەکەی دەکرا.
  • 2-بەکارهێنانی 4 پلان لە لایەن زیدانەوە لەگەڵ رێخستنی یاریزانەکانی.
  • 3- ژمارەی پێوانەیی لە خولەکە کە 21 یاریزانی جیاوازی توانیان گۆڵ بکەن.
  • 4- کۆرتوا بێ وێنە بوو،بۆ جاری دووەم دەبێتە خاوەنی خەڵاتی زامورانۆ.
  • 5- رامۆس سەرکردایەتی هێڵی بەرگری کرد  لەگەڵ تۆمارکردنی 10 گۆڵ.
  • 6-بنزیمە تا ئێستا 19 گۆڵی کردووەو دژی ئیسپانیۆل بە وێنەیەکی نایابەوە دەرکەوت.

سپۆرت:

  • لویس سواریز: لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەسەرمانە ئاستی یانەکە بەرز بکەینەوە”.
  • دیمبلی گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان و لەسەر چیمەنی یاریگا مەشق دەکات.
  • گواردیۆلا هێرش دەکاتە سەر خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی لالیگا.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

لویس سوارێز گوللـە دەتەقێنێت.
سوارێز رایدەگەیەنێت لە%61ی توانای خۆمان لەم دواییە بەکارهێناوە.
درێسی نوێی بەرشەلۆنە نمایش دەکرێت.
21یاریزانی جیاوازی ریاڵ مەدرید لە لالیگا گۆڵ دەکەن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this