
کیکی سیتین
SNN Sport
سبەی پێنجشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ئۆساسۆنا دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کیکی سیتین راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کردو باسی لە دۆخی یانەکەی و یاریزانەکانی کرد.
سیتین لە کۆنگرەکە رایگەیاند: سەرەرای ئەوەی روودەدات ئێمە هەوڵ دەدەین سبەی بردنەوە تۆمار بکەین،ئەو 3 یارییەی کە تووشی یەکسانبوون بووین کاریگەری لەسەرمان هەبوو، لالیگا تا ئێستا تەواو نەبووە، بەڵام ئەمە راستییەو دوو یاری ماوە”.
دواتر وتی” قسە دەربارەی ئەوە ناکەم مەدرید شایەنی بردنەوەی لالیگایە یان نا،من بەپرسیارێتی بەشێک لەو یارییانە دەگرمە ئەستۆ کە براوە نەبووین،هەمووی ناگرمە ئەستۆ”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی: هەموویان پێویستیان بە پشوو هەیە بە میسیشەوە،چونکە زۆر یارییان کردووە، دی یۆنگ گەڕاوەتەوە و سبەی یاری دەکات،میسی لە دۆخێکی باشدایە،سەرەڕای ئەوەی ژمارەکانی وەکو وەرزی رابردوو نیە، بەڵام میسی پێویستی بە ژمارە نییە، کاتێک گۆڵ ناکات دروستی دەکات،ڤیدالیش توانای زۆرەو بەشداری لە گۆڵ دەکات،ئارسریش لە دۆخێکی باشدایەو سبەی ئامادەیە بۆ یاریکردن”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش



