
پەیکەری جین رید
SNN–
پەیکەری کچە ئەفریقییەکی خۆپیشاندەر کە دەستی بەرز کردۆتەوە بۆ ئاسمان، شوێنی ئیدوارد کۆلیستۆن بازرگانە کۆیلەچییەکە دەگرێتەوە کە مانگی رابردوو لەشاری بریستۆل شکاندیان و هەڵیاندایە ناو رووبارێکەوە.
دوای کوژرانی جۆرج فلۆید رەشپێستە ئەمریکییەکە، خۆپیشاندەرانی شاری بریستۆلی بەریتانی پەیکەری ئەو بازرگانەی سەدەی 17 یان هەڵدایە ناو ئاوەوە.
کۆلیستۆن لەو سەردەمەدا کۆیلە و کەنیزەکی لەکیشوەری ئەفریقاوە بەرەو ئەوروپا هێناوە و لەوڵاتان بەپارە فرۆشتوونێتییەوە و خۆی پێ دەوڵەمەند کردووە.
رۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی نووسیوێتی “تیمێک کە مارک کوینی پەیکەرتاش سەرپەرشتیدەکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەیکەری ئەو کیژە ئەفریقییەی داناوە و ناوی نراوە (جین رید) لەشوێنی پەیکەرەکەی کۆلستۆن داناوە”.
پێشتر سادق خان سەرۆکی شارەوانی لەندەن وتی: “لە هەر شەقامێکی شارەکە پەیکەری ئیمپریالیزم بوونی هەبێت، دەیڕووخێنین و لایدەبەین”.
رۆژی 8ی مانگی حوزەیرانی رابردوو لە شاری بریستۆل باشووری رۆژئاوای بەریتانیا خۆپیشاندان دژ بە رەگەزپەرستی بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران پەیكەری ئیدوارد كۆلستۆن، كە بازرگانی كۆیلایەتی بوو لە سەدەی 17دا، شكاند و دواتر فڕێیاندایە ناو ئاوی رووبارێكی شارەكە و شوێنی پەیكەرەكەیان كرد بە سەكۆی قسەكردنیان.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



