
SNN-محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تەمموز، لە گوندێکی قەزای پشدەر مێردمنداڵێک بەهۆی راکێشانی لەلایەن ئەسپێکەوە گیانیلەدەستدا .
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی کوڕێکی مێردمنداڵ کەتەمەنی 11 ساڵانە، گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، قوربانییەکە دانیشتووی گوندی (سپێرۆ)یە لە ناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەر.
وتیشی” بەوتەی کەسوکاری قوربانییەکە رووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە ئەو مێردمنداڵە ویستوویەتی ئەسپەکەیان رابکێشێت، بەڵام دواتر بەهۆی گیربوونی گوریسی ئەسپەکە لە دەستی ئەو مێرمنداڵە ئەسپەکە ئەوی راکێشاوە بە دوای خۆیدا “.
باسی لەوەشکرد: بەهۆی کاریگەر و هێزی راکێشانی ئەسپەکەوە مێردمنداڵەکە دوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە گیانیلەدەست داوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



