لیژنەیەکی وەزارەتی ناوخۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکەی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک دەکات

محەمەد و هاوسەرە کۆچکردووەکەی
SNN-عیماد جەباری
وەزیری ناوخۆی عێراق لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک کەلەلایەن پۆلیسەوە دەستی هاووڵاتییەک بەقەرەوێڵەی ژنە کۆچکردووەکەیەوە بەسترایەوە.
سەعد موعن وتەبێژی وزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ فەرمانیکرد بەپێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و رەوانەکردنی بۆ کەرکوک تاوەکو لێکۆڵینەوە لە دۆسێی قۆڵبەستکردنی هاووڵاتییەک بکەن بەقەروێڵەی ژنە کۆچکردووەکەیەوە.
راشیگەیاندووە، لیژنەکە لەوردەکاری ئەو ڤیدیۆیە دەکۆڵێتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت لەلایەن کارمەندانی پۆلیسەوە پیاوێک دەستی بەکەلەپچە بەستراوە بەقەروێڵەی ژنەکەیەوە دوای ئەوەی چەند ئامێرێکی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوکی شکاندوە.
رووداوەکە رۆژی 13ی تەمموز روویداوە کاتێک محەمەد کەریم بەهۆی شکاندنی ئامێرێکەوە دەستی دەبەسترێتەوە بە قەرەوێڵەی ژنەکەیەوە، وەکو خۆشی بە SNNی وتبوو، بەبەرچاومەوە مونای هاوژینم گیانیلەدەستدا بەبێ ئەوەی بتوانم هیچ کارێک بکەم.
بڵاوبونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ئەو رووداوەش کاردانەوەی هاووڵاتیانی کەرکوکی لێ کەوتەوەو ژمارەیەک پەرلەمانتاری یەکێتی لەشارەکەش بەنوسراوی فەرمی داوایانکرد وەزیری ناوخۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


