دانانى هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ره نوێیه‌كه‌ى گومرگ لە گەرمیان كاتییه

مەرزی پەروێزخان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌رمیان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌روازه‌و گومرگى په‌روێزخان گۆڕدران و دوو به‌ڕێوه‌به‌رى نوێ ده‌ستبه‌كاربوون، به‌وته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان لیژنه‌یان له‌سه‌ره‌و دانانى ئه‌م دوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى ئێستاش كاتین.
عه‌باس ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ى مه‌رزى په‌روێزخان به SNNى راگه‌یاند: هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌روازه و گومركى په‌روێزخان گۆڕدراون و دوو كه‌سى دیكه له‌شوێنه‌كه‌یان دانراون كه‌یه‌كێكیان پشكى یه‌كێتییه و ئه‌وی دیكه گۆڕانه و هه‌ردووكیشیان به‌شێوه‌ی كاتى دانراون.
وتیشى، “له شوێنى عه‌لى تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌روازه‌ى په‌روێزخان ئاسۆ قادر دانراوه كه پشكى گۆڕانه، هاوكات له شوێنى حوسێن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گومركى گه‌رمیان قادر پیرۆت قادر دانراوه كه پشكى یه‌كێتییه”.
عه‌باس ئیسماعیل راشیگه‌یاند، گۆڕینى هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌كى كاتییه، چونكه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه له سه‌ر دوو دۆسیه‌ى جیاواز لیژنه‌یان له‌سه‌ر دروستكراوه و تاوه‌كو ته‌واوبوونى كاروباره‌كانى لیژنه‌كان له‌كاره‌كانیان دورخراونه‌ته‌وه”.
بڕیاره له سنوورى گه‌رمیان گۆڕانكاى ئیدارى له‌پۆسته‌كان بكرێت و هه‌ردوو پۆسته‌كه‌ى گومرگیش له نێو گۆڕانكارییهكاندایه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



