
نهوزاد سابیر، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عیماد جەباری
لە نزیک گوندی سەقزلی لە باکووری کەرکوک تەرمی خاوەنى نەمامگەیەک و دوو کرێکاری بە کوژراوی دۆزراونەتەوە.
بهپێى زانیارییهكانى SNNی كه له پۆلیسى كهركوك دهستیكهوتوون، “لە نزیک گوندی سەقزلی تەرمی خاوەنى نەمامگەی چراخان و دوو کرێکاری بە کوژراوی دۆزراونەتەوە لەنێو نەمامگەکەی خۆیان، خاوەنى نەمامگەکە ناوی (نهوزاد سابیر)ه لەنێو ژوورەکەی خۆیدا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە کە دەستی بە کەلەبچەی لاستیکی بەستراوەتەوە، شوێنەواری حهوت گوللـە بە جهستهیهوه ههیه کە یەکێکیان نراوه به سەرییهوه”.
ههر بهپێى زانیارییهكان، “هەر لەنێو دارەکانی نەمامگەکەدا تەرمی هەردوو کرێکارەکەی دۆزراوەتەوە کە بەهەمان شێوە کەلەبچەکراون و بەدەمانجە کوژراون کە خەڵکی پارێزگای دیالەن”.
لە ماوەی مانگێکدا ئەمە سێیەم رووداوی كوشتنه كه لەو سنوورە روبدات کە گوماندەکرێت لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجامدرابێت، پێشتریش خاوەنى کێڵگەیەک رفێندرا و چەکدارێکی خۆکوژیش لەنێو کێڵگەیەکی دیکەدا لەکاتی پەلاماردانی بەڕێوبەری هەواڵگریی کوژرا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش



