
وێنەیەکی رووداوەکە
SNN-
حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند “گەر ژێر دەریاییەکی گەورەی ئەتۆمی خۆی بکێشایە بە یەختێکی گەشتیاریدا، گەورەترین کارەساتی ئەتۆمی لەمێژووی وڵاتەکەی رووی دەدا”.
لەڕاپۆرتێکیدا کە بەشی لێکۆڵینەوەی کارەساتە دەریاییەکان بڵاویکردۆتەوە، ئەنجامی رووداوێکی کارەساتباری باسکردووە کە رەنگە زیانێکی زۆری مرۆیی لێبکەوتایەتەوە و بەروارەکەشی بۆ 6ی نۆڤەمبەری ساڵی 2018 دەگەڕێتەوە.
بەپێی راپۆرتەکە، تیمی یەختی گەشتیاریی Stena Superfast VII کە لەوکاتەدا بەڕێوە بووە لەناوچەی بلفاست-ەوە بۆ کاینراین و 250 سەرنشینی پێبووە، لەزوومی روونماکانیەوە ژێر دەریاییەکیان بینیوە کە دوورییەکەی لێیانەوە 250 مەتر بووە و پاش پێچکردنەوەیەکی خێرا توانیویانە خۆیان لا بدەن و پێش تەنیا 30 چرکە لەپێکدادان خۆیان رزگار کردووە.
بەپێی راپۆرتەکە، تیمی ژێر دەریاییەکە هەڵەیان کردووە لەپێوانەکردنی دووری نێوان خۆیان و تیمی یەختە گەشتیارییەکە کە پێیانوابووە جێ مەترسی نین.
راپۆرتەکەی ئەو دەزگا نهێنییەی بەریتانیا دەڵێت: “گەر ئەو یەختە و ژێر دەریاییەکە بەیەکیاندا بکێشایە، کارەساتێکی گەورەی مرۆیی رووی دەدا”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش



