
ژان ئیف لۆدریان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا | فۆتۆ: Ludovic MARIN / AFP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان و بڕیاره سبه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كۆبێته‌وه.
مه‌ودا مسته‌فا، په‌یامنێرى SNN له هه‌ولێر ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: “ژان ئیف لۆدریان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى لێكرا، بڕیاره سبه‌ى هه‌ینى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم ئه‌نجام بدات”.
وتیشى: “بڕیارە ژان ئیف لۆدریان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە”.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا تاوتوێی چەند بابەتێک بکات و باسی ئەو پڕۆژانەش دەکات کە فەڕەنسا بە نیازە وەک هاوکارییەک لە عێراق ئەنجامی بدات.
لە ساڵی 2019 وەزیری دەرەوەی ئێستا و وه‌زیرى به‌رگریی پێشووى فەڕەنسا دوو جار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و لە شەڕی داعشیشدا فەڕەنسا یەكێك بوو لەو وڵاتانەی هاوكاری سەربازی پێشكەشی پێشمەرگە كرد.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


