“تەندروستیی گەرمیان لەئێستادا کێشەیەکی وای نەماوە جێگەی باس بێت”

نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و هاوكارییانه‌ى بۆ ته‌ندروستیى گه‌رمیان بەتایبهتى بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا ده‌ستیپێكردووه، بووهتەهۆى چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى وه‌كو پێداویستى پزیشكى و ده‌رمان و لەئێستادا کێشەیەکی وای نییە جێگەی باس بێت”.
د. هاوار وشیار به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار بهSNNى راگه‌یاند: هاوكارى گه‌نجانى خۆبه‌خش و لایه‌نه‌كانى دیكه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له كه‌لار بووهتههۆى چاره‌سه‌رى به‌شێكى باش له گرفته‌كان له ڕووى پێداویستى پزیشكى و هه‌روه‌ها ده‌رمانه‌وه كه ئێستا به زیاده‌وه ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه و ئه‌مه‌ش ڕۆڵى باشى هه‌بووه له رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا.
وتیشى: “هاوكات دابینكردنى مووچه و پێدانى پاداشت به‌وانه‌ى له نه‌خۆشخانه‌كان كارده‌كه‌ن رۆڵى باشى هه‌بووه له‌بوونى ستاف له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كان به‌جۆرێك كارمه‌ندى پێویست له به‌رده‌ستدان، وه‌كو پێشووتر نییه فریاى نه‌خۆش نه‌كه‌وین و ئێستا هه‌موو نه‌خۆشه‌كان له كاتى خۆیدا به‌سه‌رده‌كرێنه‌وه و چاره‌سه‌ریان پێده‌درێت”.
د. هاوار باسیشى له‌وه‌كرد، لە ئێستادا كێشه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له كه‌لار كه‌میى پزیشكى پله بڵندى بێهۆشكاره و پێویستیان به نزیكه‌ى 10 پزیشك هه‌یه كه له‌نێو قاوشهكاندا بوونیان هه‌بێت و چاودێرى نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن و به‌كارى خۆیان هه‌ستن.
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار ئاماژه‌شى به‌وەدا، پزیشكى بێهۆشكاریان هه‌یه هه‌موویان گه‌یشتوونه‌ته پله‌ى پسپۆڕى و به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانى دیكه‌ى گه‌رمیان له منداڵبوون و فریاكه‌وتن و چاودێرى ورد و به‌شه‌كانى دیكه دابه‌شبوون ئه‌و چه‌ند پزیشكه‌ش كه به‌نده یه‌كێكه له‌وانه زۆر ماندوو ده‌بین به ئێشکگرى و چاودێرى قاوشه‌كان له‌كاتێكدا ئه‌وان پسپۆڕن ئه‌و ئیشه ئیشى پزیشكى نیشته‌جێى پایه بڵنده.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا د. هاوار داواشى له هاووڵاتییان كرد پابه‌ندبن، چونكه ئه‌و پێداویستى و هه‌ڵمه‌ته‌ى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى تووشبووه، له‌كاتێكدا گرنگترین هه‌نگاو خۆپارێزییه و پێویسته هاووڵاتییان پابه‌ند بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ژماره‌ى تووشبوو كه‌م بكه‌نه‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


