“كۆرۆنا چانسى دووباره بوونه‌وه به سه‌رۆكى ئه‌مریكا له تره‌مپ وه‌رده‌گرێته‌وه”

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AFP
SNN
دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ پۆسته‌كه‌ى یه‌كێكه له باسه سیاسییه گه‌رمه‌كانى ئه‌و وڵاته له ئێستادا به‌تایبه‌ت كه رۆژ به رۆژ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا نزیكتردهبێتهوه، به‌ڵام راپرسییهكان هه‌واڵى دڵخۆشكه‌ریان بۆ ئه‌و سه‌رۆكه پێ نییه.
به‌گوێره‌ى نوێترین راپرسى كه له‌باره‌ى (سیاسه‌ته‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و چانسى دووباره بوونه‌وه‌ى به سه‌رۆك) كراوه، له‌لایه‌ن ئاژانسى هه‌واڵى (ABC News)ى ئه‌مریكى ئه‌و سه‌رۆكه رێژه‌ى سه‌ركه‌وتنى كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 78٪، هاوكات به‌پێى راپرسییه‌كى زانكۆى كویناپیاك رێژه‌ى سه‌ركه‌وتنى تره‌مپ 79٪ یه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه له كۆتاییه‌كانى ساڵى 2018 دا ئاماره‌كان بۆ دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رۆكه زۆر رێژه‌كه‌یان به‌رزتربوو و گه‌یشته 90٪، له پێش ئه‌و راپرسییهشهوه هیچكات سه‌رۆكى ئه‌مریكا رێژه‌ى سه‌ركه‌وتنى 85٪ كه‌متر نه‌بووه.
ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ى كه سپى پێستن و بڕوانامه‌ى كۆلێژیان نییه، جارى پێشوو زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى تره‌مپیان پێكهێنابوو، به‌ڵام وادیاره ئه‌و سه‌رۆكه ئه‌مجاره ئاستى جه‌ماوه‌رى دابه‌زیووه لاى ئه‌وانیش، چونكه به‌پێى ئاماره‌كان رێژه‌ى سه‌ركه‌وتنى له‌نێو ئه‌و جۆره ده‌نگده‌رانه له ئێستادا ته‌نیا 50٪ یه و به ئه‌ندازه‌ى 30 خاڵ دابه‌زیووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه له‌نێو ئه‌و ناوچانه‌ى كه ناوچه‌ى بردنه‌وه‌ى سه‌ره‌كى بوون له خولى پێشوودا، ئێستا ئاستى جه‌ماوه‌رى و چانسى بردنه‌وه‌ى ته‌نیا 50٪.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 3 ملیۆن و 667 هه‌زار و 145 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، 140 هه‌زار و 760 تووشبووش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه له ئه‌مریكا.
ئاژانسى هه‌واڵى (CNN) له شیكارییه‌كیدا كه له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى ده‌رچوونى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى ئه‌مریكا نه‌توانێت له قه‌یرانى رووبهڕبووبوونهوهى كۆرۆنادا سه‌ركه‌وتوو بێت مه‌حاڵه بتوانێت جارێكى تر له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتووبێت و ببێته‌وه به سه‌رۆك بۆ چوار ساڵى داهاتوو، ئاماره‌كانیش ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌گه‌رى زۆره كۆرۆنا چانسى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى له تره‌مپ وه‌ربگرێته‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


