
ریاڵ مەدریدی پاڵەوان
SNN Sport
هەفتەیەک پێش کۆتایی خولەکەو لە رکابەرییەکی هەفتەی 37ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای دووەمی خۆی” دی ستیفانۆ ” میوانداری یانەی ڤیاریاڵی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-1 لێ بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکەو بۆ جاری 34 مین لە مێژوویدا.
بە درێژایی یاریەکە یانەی شاهانە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، توانی لە خولەکی 29 بە گۆڵی یاریزان کەریم بنزیمە پێش بکەوێت و گێمی یەکەم 1-0 بەسوودی یانەی شاهانە تەواو بوو.
لە گێمیی دووەم مەدرید درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی دا، توانی لە خولەکی 77 لە لایەن کەریم بنزیمەوە بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم بکات کە گۆڵت 21ی بنزیمە بوو لەم وەرزە .
دواتر لە خولەکی 84، یاریزان ئیبۆرا ئەنجامەکەی کەمکردەوەو گۆڵێکی بۆ یانەی ڤیاریاڵ کرد، بەڵام لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یاریەکە سەرکەوتوو نەبوون، 2-1 یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەی تۆمار کردوو بە کۆکردنەوەی 86 خاڵ لە 37 یاریدا توانی ببێتە پاڵەوانی خولەکە.
لە یارییەکی تردا، یانەی بەرشەلۆنەی رکابەری مەدرید، لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئۆساسۆنای کردوو لە ئەنجامدا نەیتوانی یاریەکەی لێ بباتەوەو 2-1 دۆڕا.
گۆڵەکانی ئۆساسۆنا یاریزانان ئارنایز لە خولەکی 16 و تۆرێس لە خولەکی 90 تۆماریان کرد.
گۆڵی بەرشەلۆنە، میسی لە خولەکی 62 تۆماری کرد.
بەم ئەنجامە خاڵەکانی بەرشەلۆنە بووە 79خاڵ و 7 خاڵ لە ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی خولەکە دوورەو پلەی دووەمی ئەم وەرزەی پێبڕا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



