“ئێران لەهەوڵدایە سیستەمی دژە مووشەک لە عێراق و سووریا جێگیربکات”

وێنە: the national interest
SNN
گۆڤاری فۆربسی ئه‌مه‌ریكی نوسیویەتی: به‌هۆی ترسی ئێران له بۆردمانكردنی وێستگه ئەتۆمییەکانی له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاوه، تاران هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ جێگیرکردنی سیستەمی دژە مووشەک له عێراق و سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌وه هه‌ر مووشه‌كێك بخاته خواره‌وه كه به ئاراسته‌ی ئێرانه بهاوێژرێن.
گۆڤارەکە بڵاویکردووەتەوە، له‌م دواییانه‌دا تاران هه‌موو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ ئه‌وه‌ی سووریا و عێراق رازی بكات، تا سیسته‌می دژه مووشه‌ك و به‌رگری ئاسمانی به‌هێز له‌و دوو وڵاته دابمه‌زرێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له بۆردمانكردنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه، چونكه زانیاری هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا گورزێكی گه‌وره له وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی بوه‌شێنرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤارەکە یه‌كێك له داوا سه‌ره‌كییه‌كانی ئێران له حكومه‌تی نوێی عێراق بریتییه له ره‌زامه‌ندبوونی به‌غدا، به دانانی سیسته‌می دژه مووشه‌كی ئێرانی له‌سه‌ر خاكی عێراق، به‌ڵام تا ئێستا به‌غدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌مه نه‌داوه.
گۆڤارەکە ئەوەشی نوسیوە ئه‌گه‌ر تاران بتوانێت له‌سه‌ر خاكی عێراق و سووریا سیسته‌می دژه مووشه‌كی دابنێت، ئه‌وا ده‌بنه كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی بۆردومانی وێستگه ناوەكییهكانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، له ماوه‌ی رابردوو به‌رپرسانی ئێران له‌گه‌ڵ دیمه‌شق كه‌وتوونه‌ته گفتوگۆ، بۆ ئه‌وه‌ی دوو سیسته‌می دژه مووشه‌ك و به‌رگری ئاسمانی له‌سه‌ر خاكی سووریا جێگیر بكه‌ن، ئه‌و دوو سیستمه‌ش هی خۆیانه، به‌ڵام له ترسی بۆردمانكردنی ئێران، گرنگی به‌وه ناده‌ن و ئاماده‌ن بیهێننه ناو خاكی سووریاوه.
گۆڤارە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە نوسیویەتی لە رووی هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندییه‌وه ئه‌و دوو سیسته‌مه دژه مووشه‌كییه‌ی تاران نزیكه له سیسته‌می دژه مووشه‌كی ئێس 300ی ڕووسی.
میدیاكانی ئێران ئه‌وه‌یان نه‌شاردووه‌ته‌وه و به روونی له راپۆرت و زانیارییه بڵاوكراوه‌كانیان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه تاران له‌گه‌ڵ دیمه‌شق له گفتوگۆی چڕدایه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له بۆردمانه‌كانی ئیسرائیل له سووریا بكرێت، به پێویستی ده‌زانن كه سیسته‌می دژه مووشه‌ك و به‌رگری ئاسمانی زۆر له سووریا دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمانی سووریا له هه‌موو روویەكه‌وه پارێزراو بێت و هیچ وڵاتێك نەتوانێت له ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌وه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئامانجه‌كانی بكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


