
SNN
لە شەوی رابردووەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژ بە حکومەتی ئێران، لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش دەیان خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەرەتا له شاری به‌هبه‌هان له پارێزگای خوزستان كه ده‌كه‌وێته باشووری ئێران بۆ راگرتنی سزای له سێداره‌دانی چەند کەسێک خۆپیشاندان ئه‌نجام درا، بەڵام دواتر خۆپیشاندانەکە دژ بە حکومەت گۆڕدرا.
خۆپیشاندانهكەی بەهبەهان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بوو دژی ده‌ركردنی بڕیاری سزای له سێداره‌دان بۆ سێ كه‌س به پاساوی به‌شداریكردن له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له 2019 دژی گرانكردنی نرخی به‌نزین له مه‌یدانی به‌هبه‌هان بەڕێوەچوو، دواتر بەشێک لە خۆپیشاندەران دروشمیان دژی عەلی خامنەئی رابەری باڵای ئێران بەرزکردەوە، بەمەش لە چەند شوێنێک گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا روویدا و تا ئێستاش نزیکەی 90 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ لە شارەکانی مەشهەد و ئەهواز خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژ بە حکومەت بەڕێوەچوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بانگەشە بۆ خۆپیشاندانێکی فراوانتر دەکرێت.
لە ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان به چڕی چوونه‌تە ناو مه‌یدانه‌كان به‌تایبه‌ت له تارانی پایته‌خت، هەروەها خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
51 seconds لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
51 seconds لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش



