
پشکنینی پلەی گەرمی بۆ منداڵێکی عێراقی دەکرێت
SNN-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبونی 2023 کەسی دیکەی بەکۆرۆنا لە24 کاتژمێری رابردوو راگەیاند، هاوکات 2179 هاووڵاتیش لەڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
راشیدەگەیەنێت لەئەنجامی وەرگرتنی 17211 سامپڵ بۆ ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە تووشی کۆرۆنا بوون و کۆی نموونە وەرگیراوەکان تائێستا 762058 نموونەن.
دەشڵێت: “2179 کەس هەر ئەمڕۆ چاکبوونەتەوە و کۆی ژمارەی چاکبووەوان تا ئێستا 56495 کەسە کە بەتەواویی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە”.
هاوکات و لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە “ئەمڕۆ هەینی 17ی تەمموز 94 کەسی تر گیانیانلەدەستداوە بەکۆرۆنا و کۆی گشتی مردووان 3616 هاووڵاتییە”.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەشڵێت: “تا ئەمڕۆ 88171 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 385 کەسی دیکەش لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


