کوردێک لەلایەن زانکۆیەکی جیهانییەوە بڕوانامەی رێزلێنانی پێدەبەخشرێت

دلێر سەمەد بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لەپارێزگای کەرکوک
SNN-
لەلایەن زانکۆی هارڤاردی ئەمریکییەوە بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە دلێر سەمەد بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگای کەرکوک لەپای هەوڵەکانی بۆ هاوکاریکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەڕووی دەروونی و کۆمەڵاتییەوە.
لەو بارەیەوە دلێر سەمەد بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لەپارێزگای کەرکوک بەSNNی وت: “ماوەی دوو مانگە هەموو هەوڵەکان بۆ هاوکاریکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکەرکوک لەڕووی دەرونی و کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن زانکۆی هارڤاردی ئەمریکییەوە چاودێری دەکرێت”.
وتیشی: “لەپای ئەو هەوڵ و چالاکییانەم کە ئەنجاممداون لەو رووەوە، زانکۆی ناوبراو لەسەر ئاستی عێراق بڕوانامەی رێزلێنانی پێبەخشیم”.
لەدوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا لەکەرکوک و پێکهێنانی شانەی قەیران بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە، دلێر سەمەد وەکو ئەندامی ئەو شانەیە دەستبەکاربوو، لەو ماوەیەشدا جیا لەئەرکەکەی خۆی، هاوکاری تووشبووانی کۆرۆنا بووە و بەردەوامیش سەرپەرشتی هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەککردنی تەندروستی کەرکوکی کردووە.

وێنەی بڕوانامەکە
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



